سەرگوزەشتەی ژیانى ١٩٩٠

١٩٩٠ درێژه‌ی دا به‌ وتاره‌كانی ڕۆژانی هه‌ینی (ئوسكودار)

فتح الله گوله‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی ١٩٨٩، كه‌ تێیدا ٥١ وتاری له‌ ڕۆژانی هه‌ینی مزگه‌وتی (ڤالیده‌ سوڵتانی ئوسكودار)دا پێشكه‌ش ‌كرد، درێژه‌ی دا به‌ وتاره‌كانی له‌ ساڵی ١٩٩٠ تا به‌رواری ١٦ی مارت. به‌گشتی له‌ ساڵی ١٩٩٠ له‌ (ئوسكودار)دا ١١ وتاری دا.

درێژه‌ی دا به‌ وتاره‌ هه‌فتانه‌ و مانگانه‌كانی

له‌ ساڵی ١٩٩٠ دا به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر وتاره‌كانی ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ی كه‌ پێشترو له‌ ٦ی نیسانی ١٩٨٩دا له‌ مزگه‌وتی (په‌ندیك) ده‌ستی پێكردبوو. هه‌فتانه‌ یاخود مانگانه‌ له‌ شاره‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ (مزگه‌وته‌كانی سوله‌یمانی، فاتیح، په‌ندیك)، ئیزمیر (مزگه‌وته‌كانی شادرڤان و هیسار)، ئه‌نقه‌ره‌ (مزگه‌وتی كۆجاته‌په‌) و ئه‌رزه‌ڕۆم دا وتاری پێشكه‌ش ئه‌كرد.

Pin It
  • Created on .
Copyright © 2026 Cascade Trust. Fethullah Gülen's Official Web Site. All Rights Reserved.
fgulen.com is the official source and licensor of the works of the renowned Turkish scholar and intellectual Fethullah Gülen. Operated by Paramus Publishing with permission of Cascade Trust.