پێشەكی

چی دەبێت، با كاتێك پێكەوە دەبین قسە و گوفتارەكانمان هەموو "صوحبەتی جانان" بن. واتە با سەروبنی قسەمان هەموو پەیوەست بكەینەوە بە باسی خوا و پێغەمبەری خواوە )عَلَیْهِ أَلفُ صَلَاٍة وَسَلَام(، با دەربارەی ئایینەكەمان قسە بكەین و ڕێ بە تەنها دڵۆپێكیش لە قسەی زیادە و بێمایە نەدەین. لەبیرمان نەچێت، خولەكەكانی تەمەنمان دیاریكراون. بۆیە با لە هیچ و خۆڕاییدا بەفیڕۆیان نەدەین، چونكە لەو دونیا لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەكەن لەسەریان. با سوپاس و ستایشی ئەو خوایە بكەین كە لە هەر هەناسەدانێكدا، بەدەر لە ئاگایی و هەستی خۆمان دوو جار ژیانمان پێ دەبەخشێتەوە. لە فەرموودەیەكدا خۆشەویست  دەفەرموێت “باوەڕداری ي ڕاستەقینە كاتێك دەبینرێت، خوا بیری خەڵكی دەخاتەوە.” واتای ئەمە ئەوەیە كە لە هەموو ڕەفتار و كردارێكیدا "اللّه" دەخوێنرێتەوە و لەفظی جەلالە بە هەرچوارلای ئەودا نووسراوە .

Pin It
  • Created on .
Copyright © 2026 Cascade Trust. Fethullah Gülen's Official Web Site. All Rights Reserved.
fgulen.com is the official source and licensor of the works of the renowned Turkish scholar and intellectual Fethullah Gülen. Operated by Paramus Publishing with permission of Cascade Trust.