شوێنه دڵگیره‌كان و پڕۆگرامه‌كانی كتێب خوێندنه‌وه
پرسیار:مرۆڤی ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان له نێو هه‌زاره‌ها ژاوه‌ژاوو و ڕاكهراِكی ژیانی ڕۆژانه‌یدا هه‌ر له‌گه‌لأ ده‌ستكه‌وتنی هه‌لێكدا هه‌ست به پێویستی گه‌ڕان به دوای گۆشه‌یه‌كی بێده‌نگ و شوێنێكی ئارام و ته‌نهادا ده‌كات .دڵه خاوه‌ن باوهڕهكانیش ده‌یانه‌وێت سوود له‌م شوێنه پڕ له ئاسودهیانه وه‌ربگرن له پێناو خۆراك پێدانی ژیانی دڵ و ڕۆحیاندا .له ڕاسته ڕێی به جێهێنانی ئه‌م غایه‌یه دا ,بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تێر و ته‌واو سوود له پڕۆگرامه‌كان وه‌ربگیرێت ده‌بێت ڕه‌چاوی كام خاڵانه بكرێت؟
وه‌ڵام:هه‌ریه‌ك له ئێمه له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیماندا چه‌ند ئه‌ركێكی گرنگ هه‌یه كه پێویست ده‌كات جێبه‌جێیان بكات.دڵێكی خاوه‌ن باوه‌ڕ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سوود به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت,دوینراوهكانی به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی دیاریكراو ئاڕاسته بكات و وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌ها باڵاكانی خۆی له ڕۆحی ئه‌وانیشدا هه‌ست پێبكات وئه‌وا پێویست ده‌كات له نێوان مرۆڤه‌كاندا خۆی ببینێته‌وه.به‌ڵێ مرۆڤێكی باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه به خودا‌و ڕۆژی دوایی ,به خۆ بینینه‌وه له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌رده‌م وه‌ك قیبله‌نمایه‌ك قیبله‌ی حه‌ق و حه‌قیقه‌ت نیشانه‌ی چوارده‌وره‌كه‌ی ده‌دات.شانازی مرۆڤایه‌تی (صلی الله علیه وسلم)ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و كه خۆبینینه‌وه له نێو كۆمهڵگهداو ئارامگرتن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌زیه‌تانه‌ی كه له مرۆڤه‌كانه‌وه دێت خێردارتره له ته‌نهایی (تجرود) و خه‌ڵوه‌ت.(ترمزی).
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه به بۆچونی ئێمه خه‌ڵوه‌ت و دابڕانى به‌رده‌وام بریتیه له ڕاكردن له كۆمه‌ڵگه و له‌و ئه‌ركانه‌ى كه ده‌بێت له ناو كۆمه‌ڵگادا بهجێبهێندرێ، ئه‌گه‌ر مرۆڤێك ئامانجه‌كه‌ى ته‌نانه‌ت گه‌یشتن بێت به پله‌ى كامڵبوونى كه‌سى و كه‌رامه‌ت له‌به‌ر ئه‌مه له‌و ئه‌ركانه ڕابكات بهبۆچونى من خۆى تۆشى گوناه كردووه، چونكه له ئیسلامدا ڕاستى ئه‌وه‌یه له‌ناو خه‌ڵكدا بێت و له‌گه‌ڵ حه‌قدا بێت و به‌ره‌و خزمه‌تكردنى مرۆڤایه‌تى ڕابكات.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه، له پێناو ئامانجێكى به‌رزدا له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌ندێك جار ڕوبه‌ڕوى هه‌ندێ بارودۆخى نه‌خوازراو ده‌بینه‌وه، كه ڕه‌نگه به‌بێ ئه‌وه‌ى ئاگامان لێبوبێت به‌ره‌و قوراوهكان پیسییه‌كان هه‌نگاومان هه‌ڵناوه . به‌ڵێ به‌بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستمان پێ كردبیبَت له ناو ژیانى كۆمه‌ڵدا چاوه‌كانمان پیس بوبێت و شتى ناخۆش چووبێت بهگۆێیهكانماندا وه به‌و شێوه‌یه ڕه‌نگه هه‌ندێك شتى چڵێس دونیاى ناخمانى تێكدابێت.
به‌م شێوه‌یه ئه‌و مرۆڤانه‌ى كه له پێناوى بیروباوه‌ڕێكى به‌رزدا كه ڕووبه‌ڕى ئه‌و هه‌موو لایه‌نه نهرێییانه بوونه‌ته‌وه، بۆ پاك بوونه‌وه له‌و چڵكانه و ته‌كاندنى پیسیانه‌ى كه توشى بوون پێویستیان به شوێنێكى هه‌وا پاك هه‌یه تاكو له‌وێ تێروپڕ ئۆكسیجین هه‌ڵبمژن و جارێكى تر خۆیان ئامادهبكهنهوه، به بڕواى من هه‌موو ئه‌و چالاكى و خوێندنه‌وانه و وانه‌ى ڕونكهرهوانه كه له‌ده‌ورى ئه‌و غایهدا ئه‌نجامده‌درێت هه‌موویان به جۆرێك له به‌ندایه‌تى هه‌ژمار ده‌كرێن.
به‌ڵام له‌م بابه‌ته‌دا ده‌بێت ڕه‌چاوى ئه‌م خاڵه بكه‌ین، بۆ گه‌یشتن به‌و شوێنه ئاسودانه و پهنهایانه هه‌ندێك زه‌حمه‌ت و خه‌رجى ده‌كرێت كه ده‌بێت ته‌نانه‌ت سانیهیهكیش به فیڕۆ نه‌ده‌ین، و سودى لێ وه‌ربگیرێت، به‌رنامه‌یه‌كى داڕێژرا بۆ كتێب خوێندنه‌وه كه بتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت و به ئهورادوئهزكار زیندوو بكرێته‌وه. به‌ڵێ له ناو ههسێكى به‌یه‌كه‌وه بووندا ئه‌و ئه‌وراد و ئهزكاره كه له ناخیانه‌وه ده‌رده‌چێت و به یه‌ك ده‌نگ ئاسمانه‌كان ده‌هه‌ژێنێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه فریشته‌كانى ئاسمانیش حه‌ز به به‌شدارى بكه‌ن له‌م ئه‌وراد و ئهزكاره.
كه‌شێكى كراوه به‌ره‌و ڕۆحانى بوون
كاتێك كه ئه‌و به‌رنامه كۆنانه‌ى كتێب خوێندنه‌وه كه له ڕوژانى هاویندا ده‌كرا هاورێیانم ده‌بینى هه‌موو شه‌وێ به‌لاى ڕاست و چه‌پدا خۆیان ده‌خسته گۆشه‌یه‌كه‌وه و خه‌ریكى قورئان خوێندن و دوعا كردن ده‌بوون زۆر هه‌ستى دهجوڵاندم، له هه‌مان كاتدا ڕۆژانه 200-300 لاپه‌ره‌یان له به‌رهه‌مه‌كانى سه‌باره‌ت به حه‌قیقه‌ته‌كانى ئیمان ده‌خوێنده‌وه و له بابه‌تى جۆراوجۆردا خه‌ریكى وتوووێژ و شیكردنه‌وه بوون، مرجهكانى ئه‌و به‌رنامانه زۆر ساده بوون، بۆ نموونه كه‌سه‌كان له‌سه‌ر حه‌سیر ده‌نوست و خواردنه‌كانیان بێدهسهڵاتێكى وه‌كو من دروستى ده‌كرد و پێشكه‌شى ده‌كرد، كاتێك میوانێكى گرنگمان ده‌هات و شایه‌تحاڵى ئه‌م مه‌رجانه بوو وتى: "له‌م كاته‌دا له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى هیچ شوێنێك هێنده‌ى ئێره ڕوحانیه‌ت تێیدا ده‌سه‌ڵاتدار بێت". له ساڵى داهاتوو دووباره سه‌ردانى كردینه‌وه، له ههمانكاتتدا له‌م كه‌شه پاكژانهدا له‌لایه‌كه‌وه ده‌بێت ڕوبه‌ڕوى خۆمان ببینه‌وه به لێپێچینه‌وه‌ى خۆمان ئه‌و كهموكوڕیانهمان ببین كه بهبیرى خزمه‌تكردن ئه‌نجاممان داوه. ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه له خۆمان بكه‌ین له نێوان ئه‌و جێگایهیى كه ئێمه تێیدا وه‌ستاوین و ئه‌و جێگایه‌ى كه ده‌بوو تێیدا بوه‌ستین، له‌لایه‌كى تره‌وه وازهێنان له لایه‌نى جه‌سته‌ى و دوركه‌وتنه‌وه له لایه‌نى ئاژه‌ڵى و فرێدانى پاشماوه مرۆییه‌كان و هه‌وڵ بدات بۆ گه‌شتێك به‌نێو ژیانى دڵ و ڕۆح‌دا، ده‌بێت هه‌وڵى كرانه‌وه بده‌ین به ڕووى ڕۆحانى بووندا. له‌م خاڵه‌دا به‌نیازى پێدانى بیرۆكه‌یه‌ك ده‌مه‌وێت تێبینیه‌كى خۆمتان عه‌رز بكه‌م، ئه‌و هاوڕێیانه‌ى كه به‌رنامه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كردین به خه‌یاڵمدا ده‌هات كه ڕۆژانه 100 ڕكات نوێژ ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام له‌لایه‌كه‌وه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه ره‌نگه ئه‌مه (تحكیف مالایگق) واته نه‌توانن و وزه‌یان بشكێ به‌سه‌ریدا، به‌ڵام كاتێك سه‌یرى ژیانى زاته گه‌وره‌كان ده‌كه‌ین ئه‌وان له ته‌مه‌نێكى بچوكیشدا ڕۆژانه 100 ڕكات نوێژیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه، هه‌ر بۆیه له‌م جۆره به‌رنامانه‌دا ئه‌گه‌ر بكرێت ده‌بێت 100 ركات نوێژ بكرێت، ئه‌و كاته پڕ نهێنیانه‌ى شه‌وانه به ئه‌وراد و ئه‌زكار و پاڕانه‌وه به‌سه‌ر بهبرن.
ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى كه بوونه‌ته قوربانى ئالوده بوون و خوێندنه‌وه‌ى به شیكردنه‌وه
له‌لایه‌كى تره‌وه له‌و به‌رنامه حهوانهوانهى كه پێیان ده‌ڵێین خه‌ڵوه‌تى كاتى به نیازى سود وهرگرتنێكى باش لێیان ئه‌گه‌ر له توانادا بێت له ڕۆژانه 300 لاپه‌ڕه بخوێندرێته‌وه، له كاتى هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه ئه‌و مرۆڤه‌ى كه له‌به‌رنامه‌یه‌كى كێب خوێندنه‌وه‌ى 15 ڕۆژیدا به‌شدار ده‌بێت ئه‌وه ده‌توانێت 4500 لاپه‌ره كتێب بخوێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر له ساڵێكدا دوو جار به‌رنامه‌یه‌كى له‌م جۆره بكرێت ئه‌وا له‌باره‌ى به‌ها باڵاكانى خۆمانه‌وه به‌رهه‌مێكى زۆر ده‌خوێندرێته‌وه، بێجگه‌له‌مه ده‌بێت وازبهێندرێت له خوێندنه‌وه‌یه‌كى رۆتینى و به‌راوردى ئه‌م به‌رهه‌مه بریسكهدارانه بكرێت له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانى تر و خوێندنه‌وه‌یان زۆر سوودى ده‌بێت. كردنى ئه‌م كاره په‌یوه‌سته به هاوبیرى هه‌مووان. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه تا رزگار بوون له ئالوده‌ى ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ى به‌شیكردنه‌وه به به‌رده‌وامى بكرێت، بزانن به‌جێهێنانى ئه‌م كاره ئاسان نیه. به‌لام نابێت ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین كه مرۆڤه‌كان به‌گوێره‌ى پێشهواكانیان دۆخێك وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى پێشه‌واى چه‌ند كه‌سانێكن ئه‌مه بكه‌نه پیشه و خه‌مى خۆیان وسوربن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌وانه‌ى دواى ئه‌وانیش ئه‌وان به نموونه وه‌رده‌گرن.
به‌داخه‌وه، به‌بێ هه‌وڵێكى ڕاسته‌قینه بۆ تێگه‌یشتن له‌م به‌رهه‌مه به‌نرخانه به شێوه‌یه‌كى تێر و ته‌سه‌ل و ته‌نها خوێندنه‌وه‌یان و ته‌واوكردنى به‌رهه‌مه‌كان تێگه‌یشتنێكه ته‌سك ئێمه‌ى خستۆته چنگى خۆی و ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتووین، چونكه شێوازى خوێندنه‌وه‌یه‌كى شیكراوه و به به‌راورد و ڕونكردنهوه هێشتا گه‌شه‌ى نه‌سه‌ندووه.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئه‌و خه‌زێنه‌ى گه‌وهه‌ر و یاقوتو مه‌رجانه بونه‌ته قوربانى ئالوده‌ی و له‌بیرچوونه‌وه. وا بزانم هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه نووسه‌رى ئه‌م به‌رهه‌مه به‌نرخانه دڵیان لێمان شكاوه.
پاراستن و پارێزگارى و سهراكانى هاوكارى
وه‌ك خاڵی كۆتایى ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كى كاتیش بێت له شوێنێكى بێ ده‌نگ و ئارام‌دا هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به صفوهت و بێخهوشییهكى له‌م جۆره، بۆ ژیانى داهاتوو ده‌بێته سهرایهكى پارێزه‌ر. ئه‌وه ڕاستییه‌كه، كه كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه لهوكاتهوهى به دینى ئیسلام شه‌ره‌فمه‌ند كراوه هه‌تاكو ئێستا هیچ كاتێك هێنده‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌نده تۆزى گوناهى له‌سه‌ر نه‌نیشتووه.
كۆڵانه‌كان پیس بوون، بازار پیس بووه، بهردرگاى مه‌عبه‌ده‌كان پیس بوون، رێخراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان پیس بوون بۆ پاك بوونه‌وه له‌م پیسیانه و كرانه‌وه به‌ڕووى پاكیدا له شوێنێكى پاكدا جارێكى تر هه‌ست كردنه‌وه به پاكژى دووباره زیندووكردنه‌وه‌ى پاكى به بۆچوونى من شتێكى زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ى كه مرۆڤه‌كان له ژیانى داهاتوودا بهپاكى و نه‌زیهانه ژیان به‌سه‌ربه‌رن.بێجگه له‌مه به ئه‌وراد و ئه‌زكار په‌ناگرتن به هاروكارى خواى گه‌وره سه‌رچاوه‌ى هێزێكى پر له نهێنیه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ بچێته ژێر عینایه‌تى خواییه‌وه، هه‌روه‌ك له ئایه‌تی 152 له سوره‌تى البقره خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ئه‌ى ئیمانداران ئه‌گه‌ر یادى من بكه‌ن، منیش یادى ئێوه ده‌كه‌م) ئه‌گه‌ر ئێمه یاد و زیكرى خواى گه‌وره بكه‌ین ئه‌و كاته‌ى كه له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا ڕوبه‌رو ده‌بینه‌وه ئه‌ویش بهعینایهتى خۆى یارمه‌تیمان ده‌دات. ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ش له‌م ئایه‌ته پیرۆزه تێبگه‌ین: ئێوه به هه‌ژارى و كۆڵهوارى خۆتان ڕوو له من بكه‌ن تاكو منیش به‌هێز و تواناى خۆم یارمه‌تیدان بدهمئهم گوفته كهلهشێوهى پهیماندایه، له ڕووتێكردنهكانى حهنابى حه‌قدا تهجهلى لوتفیكى شه‌پۆل ئاسا هه‌ڵده‌قوڵێت. واته خواى گه‌وره (جل جلال) ئێمه‌ى وه‌كو لایه‌نێكى په‌یمانه‌كه په‌سه‌ند كردووه و ده‌فه‌رمووێت: " ئێوه ئه‌مانه بۆ من بكه‌ن، من ئه‌وانه بۆ ئێوه ده‌كه‌م. به‌كورتى هه‌موو كه‌سێك به نیازى پاككردنه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى وه‌ك چاو و گوێ و زمان له گوناه و هه‌روه‌ها پاڵفته كردنى دڵه‌كان و زیندوكردنهوهیان پێویستى به ژیانێكى دوره‌په‌رێزى كاتى هه‌یه، به‌ڵام له‌م جۆره پێكهوهییانهدا زیهنه‌كان به كتێب خوێندنهو و دڵه‌كانیش به ئه‌وراد و ئهزكاره وه سه‌رقاڵ بكرێن، بێجگه له بابه‌ته مه‌زنه‌كان نابێت قسه‌ى بێ سوود و بێ هوده بكرێت.
- Created on .