په‌یوه‌ندی برایه‌تیه نورانیهكان
پرسیار: له خوتبه‌ى شامیهدا له كاتى ئاماژه‌كردن به‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م بهرزبوونهوهماندا باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه نه‌زانینى ئه‌و په‌یوه‌ندیه نورانیاینهى كه ئیمانداران پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به‌ربه‌ستێكى تره، ئه‌و په‌یوه‌ندیه نورانیانه كامانه‌ن كه ئیمانداران به‌یه‌كتریه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ده‌توانن ئه‌م بابه‌ته روون بكه‌نه‌وه ؟
وه‌ڵام\ ئه‌وكاته‌ى كه حه‌زره‌تى به‌دیعوزه‌مان له شام خوتبه‌ى شامیهى دا جیهانى ئیسلامى له هیچ چهرخێكى مێژووه‌كه‌یدا به‌هێنده‌ى ئه‌و رۆژانه رووبه‌ڕووى چه‌نده‌ها ناره‌حه‌تی و فه‌لاكه‌ت نه‌بوبوو كه له‌و رۆژه‌دا توشى بوو، به‌وشێوه‌یه له بارودۆخێكى له‌م جۆره‌دا مامۆستا سه‌عید نورسى له هه‌وڵى به‌دواداچووندا بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و رێگایانه‌ى كه ده‌بێته هۆكارى خستنهگهرى هه‌موو هه‌سته مادی و مه‌عنه‌وییه ده‌ره‌كى (چاهرى) و ناوهكیهكانى (باگنى) ئیمانداران كه ساڵه‌هاى ساڵه مرۆڤه‌كان به‌هۆى وه‌ستان و نه‌خستنه كارى ئه‌و هه‌ستانه خه‌ریكه توشى داڕزان و بێكهڵكى ده‌بن و هه‌موو ده‌ماره‌كانیان له كار كه‌وتووه ئه‌و توانا‌و قابیلیهتهیان تواناى كه‌وتنه جوڵه‌یان نه‌ماوه ئه‌و له برى ئه‌وه‌ى وه‌كو له مارشهكانى (چۆپى) دا هاتووه به وته‌ى هیوا روخێنهى ته‌ڵقینى مردن بكات به گوێى مرۆڤه‌كاندا، به‌ڵكو ئه‌و هه‌ر وه‌ك مارشه ده‌نگ به‌رزه‌كانى خۆمان و به‌و په‌ڕى گه‌رم و گوڕیه‌وه ده‌یگوت " ئومێده‌وارین له هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ى داهاتوودا به‌رزترین و به‌گوڕترین ده‌نگ، ده‌نگى ئیسلام ده‌بێت " ئه‌و به‌م ده‌ربڕینانه هه‌وڵیدا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كى ئومێد بۆ ئیراده مردوه‌كان. به بڕواى من له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى ئاسۆى به‌ره‌به‌یاندا ووتنه‌وه‌ى هه‌ندێ وته‌ى ئومێد به‌خش ئه‌گه‌ر به بێ مه‌عریفه‌تى له قه‌ڵه‌م نه‌درێت ئه‌وا خۆ مهعریفهتیهكى زۆر گه‌وره‌ش نیه. مه‌عریفه‌ت (شاره‌زاى و لێزانى ئه‌سڵى) ئه‌و كاته ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌ره‌راى دهرنهكهوتنى ئاسۆیه‌كى درۆزنى به‌ره‌به‌یانیش دیسان نهوهستانێكى وه‌ها بخاته نێو ئیرادهكانهوه
په‌یوه‌ندیه برایهتیهكان به هێنده‌ى ژماره‌ى ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌وره
به‌ڵێ مامۆستا بدیع و زمان نزیكه‌ى سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا له‌م وتاره‌یدا كه له مزگه‌وتى ئه‌مه‌ویه‌كان له شام دا بوونى سه‌ره‌تاى ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى دیارى كردووه كه بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م بهرزبوونهوهماندا، له پاشاندا ئه‌و ڕه‌چه‌ته پێویستانه‌ى پێشكه‌ش كردووه كه زۆر گرنكه بۆ جیهانى ئیسلامى تاكو جارێكى تر زیندوو ببێته‌وه. یه‌كێكیش له‌و نه‌خۆشیه هه‌ره گرنگانه‌ى كه ئه‌و دیارى كردوون بریتیه له نه‌زانینى ئه‌و په‌یوه‌ندیه نورانیانهى كه ئیمانداران پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، وه ئه‌و رهچهتهشی كه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م نه‌خۆشیه دایناوه بریتیه له جارێكى تر زیندووكردنه‌وه‌ى چه‌مكى برایه‌تی و یه‌كگرتن له رێگه‌ى رۆحى مشاوه‌ره. له بنچینه‌دا، ئه‌م تایبهتمهندیهیی كه مامۆستا له ووتارى شامیهدا به كورتى ئاماژه‌ى پێداوه ،دواتر له كتێبى (پاشكۆكان) و هه‌روه‌ها له په‌یامى (اخلاص و برایه‌تى)شدا به درێژى باسى لێ كردووه. ئه‌و له پاش ئه‌وه‌ى له په‌یامى برایه‌تیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له نێوان موسڵماناندا به هێنده‌ى ژماره‌ى ناوه جوانه‌كانى خواى گه‌ووره په‌یوه‌ندی و په‌یوه‌ستى یه‌كگرتن و برایه‌تى هه‌یه هه‌ندێكى دى له په‌یوه‌ندیه‌كانى وه‌ك (خودا ، پێغه‌مبه‌ر ، دین ، قیبله، نیشتیمان) ده‌ژمێرێن پاشان به ئاماژه كردن به ژماره كردنى ئه‌م په‌یوه‌ندیان هه‌تا ده‌یه‌ها و سه‌ده‌ها و هه‌زاره‌هاش ده‌ڕوات ئه‌مانه‌ش زیاتر سه‌رنج بۆ لاى گرنگی و گه‌وره‌ى مه‌سه‌له‌كه زیاتر راده‌كێشێت له لایه‌كى تره‌وه ئه‌گه‌ر بێت و له رووى هاومیللهتهوه له بابه‌ته‌كه بڕوانین چه‌نده‌ها په‌یوه‌ندى هاوبه‌ش به‌دى ده‌كرێت به هۆى بونى هه‌مان نیشتمان و هه‌مان خاك ماوه‌یه‌كى زۆر ژیانمان پێكه‌وه به‌سه‌ربردووه به‌م پێیه هه‌ر یه‌كه له ئێمه منداڵى هه‌مان قه‌ده‌ر و كلتور و په‌روه‌رده‌ین. له نێوان ئه‌م هه‌موو لێكچونانهدا هاوبه‌ش بووین له سته‌م لێكراوی و بێ به‌ش بوون و مه‌حكوم بوون هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه كه‌مامۆستا سه‌ره‌ڕاى بوونى ئه‌م هه‌موو هاوبه‌شیه كه داخوازى یه‌كگرتن و یه‌كێتى و خۆشه‌ویستى و برایه‌تیه ده‌كات، سه‌رنجمان راده‌كێشێ بۆ ئه‌وه‌ى كه هه‌ڵسوكه‌وتێك ئه‌نجام نه‌درێت ببێته هۆكارى به‌رجه‌سته كردنى ڕق و كینه و دوژمنایه‌تى ،كه خۆى له خۆیدا هه‌ڵسوكه‌وتێكى له‌م چۆره به سته‌م له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
تواناى وازهێنان له راستیه‌كانى خۆمان
بهرجهستهیى و به‌رده‌وام بوونى ئه‌م په‌یوه‌ندیانه له نێو ئیمانداراندا په‌یوه‌سته بهوهوى هه‌موو تاكێك ئه‌گه‌ر پێویستى كرد واز له هه‌موو راستیه‌كانى خۆى و بڕیاره‌كانى و ئه‌ركه‌كانى خۆى بهێنێت، واته له پێناو كۆك بوون له‌سه‌ر خاڵێكى هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خۆى به‌لاوه بنێت و به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وامى به ژیان بدات.
گه‌ر بێت و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه به بۆچوونه‌كانى حه‌زره‌تى پیر ده‌ر ببڕین، ئه‌گه‌ر له مه‌سه‌له‌یه‌كدا له دۆخى باش‌دا توانرا یه‌گرتن پێكبهێنرێت، ئه‌وا بۆ گه‌یشتن به باشتر نابێت ناكۆكى دروست ببێت. به ده‌ربڕینێكى تر ئه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به جوانتر و باشتر ناكۆكى خسته نێوانمانه‌وه ، ئه‌وه له‌وێدا ده‌بێت بێ ده‌نگى هه‌ڵبژێرین و دۆخه‌كه به باش كۆتایى پێ بهێنرێت. هه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه به بڕواى من نه‌گور هاتوو به ده‌ورى جوانیه‌كى ساده و سه‌ره‌تایی (یه‌كێتی و یه‌كگرتن) پێكهێنرابێت نابێ به‌هۆى گه‌شتن (به جوانتر وجوانتر و جوانتر) نێوانى برایان تێكبدرێت به پێكهێنانى كێبڕكێ له نێوانیاندا، هۆكاره‌كانى جیاوازى و ناكۆكى بهێنرێته ئاراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره ته‌وفیقاتى سوبحانى خۆى به پێى راده‌ى یه‌كێتى و یه‌كگرتنى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه‌وه ده‌نێرێت ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر شتێك كۆك بوون و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و شته به ڕوكه‌ش باشیش بێت له راستیدا ئه‌وه له جوانیش جوانتره.
به‌ڵێ هه‌ر له به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یه ڕاكردن له هه‌ندێك بابه‌تى ورد و بچووك له پێناو پارێزگارى كردنى رۆحى برایه‌تى زۆر گرنگه... به‌ڵێ مرۆڤ ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌بێت بایه‌خ به هه‌ستى كه‌سه‌كانى تر بدات و به‌هه‌ندیان وه‌ر بگرێت، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌بێت واز له هه‌وڵ و كۆششه‌كانى خۆشى بهێنێت ( یانیش واز له هه‌سته‌كانى خۆى بهێنێت) و زیاتر نه‌چێته ناو قوڵاى بابه‌ته‌كه‌وه بۆ ئه‌وه نه‌هێڵێت جیاوازى دروست ببێت له نێوان مرۆڤه‌كاندا.
بۆ نموونه ، بۆ به‌جێهێنانى نوێژ به پێى حه‌قیقه‌ته‌كانی و به شێوه‌یه‌كى دروست ئه‌وا زۆر گرنگه به پێ ی وته‌ى ئیمام ئه‌لڤار" نوێژ كۆڵه‌كه‌ى دینه، رووناكیه، نوێژ كه‌شتى دین به‌ڕێوه ده‌بات و لوتكه‌ى هه‌موو عیبادهتهكانه." حه‌قیقه‌تى نوێژ، ماناى ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به ته‌واوى واز له خۆى بهێنێت وبه‌و شێوه‌یه به‌رامبه‌ر خوا بوه‌ستێت هه‌ر وه‌ك چۆن میعراج ده‌كات. مرۆڤ له لوتكه‌ى به‌رزى عیرفاندا له‌كاتى نیه‌ت هێناندا پێویسته دڵى له هه‌موو شته دونیایه‌كان پاك بكاته‌وه، چاوه‌كانى بێجگه له‌و هیچى تر نه‌بینێت و لهرهههندێكى جیاوازدا به تهجهلى جیاواز مه‌ست و سه‌رمه‌ست بێت ، به‌م شێوه‌یه نوێژه‌كه‌ى به‌جێ بهێنێت.
به‌ڵام به گشتى ئێمه مرۆڤى تێنه‌گه‌یشتووین ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و نوێژه‌ى ئێمه ده‌یكه‌ین نوێژێكى ڕواڵه‌تى ده‌بێت. به‌ڵام نا‌بێـت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت ئه‌و نوێژه‌ى كه ده‌یكه‌ین به رواڵه‌تیش بێت ئه‌گه‌ر به‌پێى ڕوكن و شهرتهكانى بیكات، ئه‌وا به ڕواڵه‌تیش بێت ئه‌م وه‌زیفه‌یه به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وا نابێت هیچ كات كه‌سه‌كانى به‌وه تاوانبار بكه‌ین كه نوێژ به پێى مانا‌و ناوه‌ڕۆكى خۆى ناكات. ئه‌وه‌ى كه پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى رواڵه‌تیش بێت ده‌بێت مه‌سه‌له‌كه ئاوا قبوڵ بكرێت.
دواى ئه‌وه‌ى كه یه‌كێتى و یه‌كگرتن به ده‌ست هات ئه‌وا بۆ ئه‌وه مه‌سه‌له‌كه بكاته دهرهجهیهكى به‌رز (غایهیهكى به‌رز) ئه‌وا نابێت رێگه بده‌ین جیاوازى دروست بێت، ئه‌گه‌ر نا مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست بكات كه به‌دواى شتێكى جوانتردا بگه‌ڕێت له‌وانه‌یه بكه‌وێته ناو شتانێكى خراپ و ناشرینه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى دابڕانى نه‌زه‌ر و یارمه‌تى و تهوهجوهى خواى گه‌وره له ئێمه.
ئه‌م تێبینیانه بۆ زه‌كاتیش به‌هه‌مان شێوه‌یه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بێت و مرۆڤه‌كان هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێدانیان له‌لا بچولێنن كه ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر بێت و یه‌ك له چلى زه‌كاته‌كه‌ى خۆى بدات ئه‌وا ده‌توانن وایان لێ بكه‌ن یه‌ك له بیستى، یه‌ك له‌ده، یه‌ك له پێنچى زه‌كاته‌كه‌ى بدات. هه‌رچه‌نده ئه‌مه له شێوازى (ته‌رغیب) بیشدا شیاو گونجاو بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى ئێوه ده‌بێته هۆى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى گفتوگۆ و نیازى جیاواز، ئه‌وا نابێت ئێوه ئه‌م شته بكه‌ن و لێره‌دا پێویسته حكومه ئهرێنهیهكانى دین به ئه‌ساس وه‌ربگرن.
له راستیدا له كاتێكدا كه پیاوێك دێت بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى لێبێت) بۆ ئه‌وه‌ى دینى فێر بكات ده‌فه‌رمووێت " كه رۆژى پێنج جار نوێژ ، یه‌ك مانگ به‌رۆژوو بوون ، یه‌ك له چلى زه‌كات له سامانى خۆى بدات" پیاوه‌كه‌ش ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مانه به بێ زیات كردن و كه‌م كردن بكه‌م به‌سه بۆم " پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رموێت" ئه‌گه‌ر ڕاست بڵێت وا ئه‌وا رزگارت ده‌بێت" .(بوخارى) .
به‌مه‌ش ئاماژه به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئێوه به پێى حوكمه بابهتیهكانى خۆتا قیاس بكه‌ن و بڕیار بده‌ن ئه‌وا ده‌بنه هۆى دوور خستنه‌وه‌ى كه‌سه‌كانى به‌رامبه‌ر له خۆتان و مه‌حرومیان ده‌كه‌ن له هه‌ندێك شتى جوان، وا ده‌كه‌ن كه به‌رامبه‌ر ئێوه هه‌ستى رق و كینه په‌یدا بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌توانن عیبادهت و بهرپرسیاریهتیهكانى تریش به‌مه پێوه‌ر بكه‌ن.
له كۆتاییدا، هاندانى مرۆڤه‌كان بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكى به‌رزى جیاواز و گه‌یاندنى مه‌سه‌له‌كه‌ش به پله‌یه‌ك و دیارى كردنى ته‌نها له بازنه‌یه‌كدا به‌ته‌واوى جیاوازه. ئه‌گه‌ر ئێوه له ژیانى دڵ و رۆحتاندا ئامانجێكتان هه‌بێت، ئه‌وا ده‌توانن مرۆڤه‌كان بۆ لاى ئه‌م ئامانجه رابكێشن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و له شوێنێكدا جیاوازى دروست بوو ئه‌وا زۆر گرنگه ئێوه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه بوه‌ستن كه هه‌مووان له‌سه‌رى كۆكن و یه‌ك ده‌گرن. له‌م ڕوانگه‌شه‌وه ئێمه ده‌بێت له هه‌ركاتێك و له هه‌ر شوێنێكدا له وه‌سیله‌كانى یه‌كگرتن بگه‌ڕێین و له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كێتی و یه‌گرتن بوه‌ستین و هه‌موو فیداكاریه‌ك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى رۆحى یه‌كگرتن و به‌یه‌كه‌وه بوون بپارێزین.
- Created on .